قوباد تاڵەبانی: ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کە مەترسی داعش ماوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-28 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پە‌یامێكی بۆ شەهيدبوونی پێنج پێشمەرگەکەی سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە و رايگەياند: “پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن”. دەقی پەيامەکەی: جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزە‌كانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بە‌داخە‌وە‌، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستە‌ی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم. ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی […]

The post قوباد تاڵەبانی: ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کە مەترسی داعش ماوە appeared first on SNN.