تەندروستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەی گەیشتنی کۆرۆنا ئەفریقییەکە دەدات

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-28 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بریکاری وەزارەتی تەندروستی رايگەياند: ھێشتا ھیچ حاڵەتێکی جۆری نوێی کۆرۆنا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کراوە. د. رەھێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تەندروستیی عێراق و رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، پێکەوە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، کە ماوەیەکە لە ھەندێ وڵاتی جیھان بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێک لە ھەرێمی کوردستان و عێراق تۆمار نەکراوە. بریکاری وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ھەیە لە جیھان، چونکە ھەر جارێک ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی بگۆڕێت، بڵاوبوونەوەی خێراتر دەبێت و نیشانەی نوێی ھەیە، بە […]

The post تەندروستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەی گەیشتنی کۆرۆنا ئەفریقییەکە دەدات appeared first on SNN.