سبەینێ دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکاتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-28 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی نەوتی ڕاگەیاند و ڕۆژی سێشەممە لە مەڵبەندەکانی پرۆسەکە دەست پێ دەکاتەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: ” سبەی دووشەمە 29ی تشرینی دووەمی 2021، نەوت لەشارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت بەنرخی 55 هەزار دینار بۆ هەر 200 لیترێک”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها بڕیارە رۆژی سێشەممە 30ی تشرینی دووەم، لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت.”

The post سبەینێ دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکاتەوە appeared first on SNN.