SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیكەی 10 كاتژمێر بافڵ جەلال تالەبانی و ژمارەیەك لە خوێندكارانی ناڕازی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بە ڕاشكاوانە باسیان لە كێشە و گرفت و داخوازییەكانی خوێندكاران كرد، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات هەرچەندە ئەوە كاری حكومەتە داواكاری خوێندكاران جێبەجێبكات، بەڵام كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی یەكێتی لەگەڵ خوێندكاران سەلمێنەری پەرۆشی یەكێتییە بۆ پشتگیری لە داخوازییەكانیان. سەرتیپ عەلی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: تەرخانكردنی كاتێكی زۆر لەلایەن كەسی یەكەمی ناو یەكێتی بۆ گوێگرتن لە داواكاری و كێشە و گرفتەكانی خوێندكاران و هەروەها خستنەڕووی چەندین پێشنیار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان، ئەوە دەسەلمێنێت كە […]
The post كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندكاران سەلمێنەری پەرۆشی یەكێتییە بۆ داخوازییەكانیان appeared first on SNN.