SNN وەزیری ناوخۆی فەرەنسا داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد کە رێگایەکی یاسایی لە سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە بکاتەوە تا کۆچبەران ناچارنەبن ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە و بە بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیز بپەڕنەوە. جێراڵد دارماینین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند: “دەبێت بەریتانیا رێگایەکی یاسایی بۆ کۆچبەران بکاتەوە، ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت داوای مافی پەنابەرێتی بکەن هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە جگە لە پەڕینەوەیان لە کەناڵەکە”. ناوبراو دەڵێت رۆژی یەکشەممە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری ئەڵمانیا و هۆڵەندا و بەلجیکا کۆدەبێتەوە بۆ قسەکردن لەسەر قەیرانی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز. لەلایەکی دیکەوەی بەرپرسانی فەرەنسا داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە پرسی کۆچبەران لە بەریتانیا کردووە […]
The post فەرەنسا: دەبێت بەریتانیا رێگایەکی یاسایی بۆ کۆچبەران بکاتەوە appeared first on SNN.