پەرلەمانی کوردستان خۆپيشاندانی خوێندکاران تاوتوێدەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و يەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی خۆپيشاندانی خوێندکاران دەبێت. بەپێی راگەيەندراوی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 11 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ئەم تەوەرانە تاوتوێدەکات: یەكەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی هەردوو لیژنەی (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه‌ خۆجێیەكان) و لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران. سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕِۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕِۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

The post پەرلەمانی کوردستان خۆپيشاندانی خوێندکاران تاوتوێدەکات appeared first on SNN.