SNN-عەلی حەمە سەعید لەبەرامبەر ئەو پشتگوێخستنەی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لە ئاست كەرتی كەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەدیدەكرێت، وەك هەڵوێت وەرگرتنێك ماوەی دوو هەفتەیە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی ناچنە ناو كۆبوونەوەكانەوە و داوادەكەن گرفتەكانی كەرتی تەندروستی سنوورەكە چارەسەربكرێن. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستییەوە دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتە ڕوو، كە بەهۆی ئەو نادپەروەری و پشتگویخستنەوەی بەدیدەكرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لەبەرامبەر بە كەرتی تەندروستی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ماوەی دوو هەفتەیە هیچ بەڕێوەبەرێكی گشتی تەندروستی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین نەچوونەتە كۆبوونەوەكانی […]
The post بەهۆی پشتگوێخستنی كەرتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، هەڵوێست وەردەگیرێت appeared first on SNN.