هاتووچۆی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس برینداربوون

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: لە مەفرەقی بێستانە ‌‌‌پێنج كەس برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاند: كاتژمێر 6:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەفرەقی بێستانە ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە 5 كەس برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردووەتەوە: ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا / پیكاب / هایلۆكس) و (نیسان / پیكاب).