ئەمڕۆ ئەم شوێنە مووچە وەردەگرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی پێنجشەممە 2/12/2021 هەروەها یەکشەممە 5/12/2021 تەنها مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت. هاوکات ڕۆژی دووشەممە 6/12/2021 دابەشکردنی مووچەی مانگی 11بەردەوام دەبێت و تەنها مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت. بەهۆی ئەوەی هێشتا 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بەخراوەتە سەر حساب بانکی هەرێم، دابەشکردنی مووچە شێوەیەک لە سستی پێوە دیارە، وا پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بەغدا پارەکە رەوانەی هەرێم بکات و تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەت و دەستەکان مووچە وەربگرن.

The post ئەمڕۆ ئەم شوێنە مووچە وەردەگرێت appeared first on SNN.