وەزیری کارەبای عێراق” حکومەتی هەرێم رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات کارەبا دەداتە عێراق”

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN عادل کەریم وەزیری كارەبای عێراق رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات کارەبا دەداتە حكومەتی فیدراڵی، هەروەها لەئێستادا وەزارەتەکانی کارەبای هەرێم و عێراق رێککەوتون لەسەر گەیاندنی خێرای کارەبا بۆ گوندو ناوچەکانی ماددەی 14 لەگەڵ دانانی بەرنامەو پلان بۆ ڕێگرتن لە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و خێراچاککردنەوەی. وەزیری كارەبای عێراق لە بەغدا لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و باسی لەوەشكرد، “لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە لەسەر دانانی وێستگەی کارەبا لە بری وێستگەکانی مۆبایلی کارەبا، لەگەڵ سود وەرگرتنی هەرێم لەو قەرزە دەرەکیانەی کەعێراق بۆ بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا وەری دەگرێت. هەروەها عێراق سود لە ئەزمونی سەرکەوتوی دانانی پێوەری زیرەک لەهەرێم […]

The post وەزیری کارەبای عێراق” حکومەتی هەرێم رۆژانە 650 تا 800 مێگاوات کارەبا دەداتە عێراق” appeared first on SNN.