لوتفی ئەلڤان وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی کانوونی یەکەم، لە راگەیەندراوێکدا رۆژنامەی فەرمی تورکیا رایگەیاند: وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە، بە بڕیاری ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، نوورەدین نەباتی، کە یاریدەدەری ئەلڤان بوو، بووە وەزیری گەنجینە و دارایی، کە هاو بیرە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا. پێشتر لە میدیاکانی تورکیادا لە بابەتی دابەزاندنی سوودی بانکیدا، ئاماژە بە هەبوونی ناکۆکی لە نێوان سەرۆککۆمار و لوتفی ئەلڤان، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەدرا، هەمیشە بیرو بۆچوونەکانی لوتفی دوربوو لە ئەردۆغانەوە بەڵام لەکاتی ئێستادا نورەدین نەباتی کەسێکی گوێڕایەڵی ئەردۆغانە و هاوراشن لە بابەتە ئابوورییەکاندا. چاودێرانی ئابووری تورکیا و جیهان بە جۆرێک باس لە دەستلەکارکێشانەوەی لوتفی دەکەن کە دوا […]

The post لوتفی ئەلڤان وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە appeared first on SNN.