SNN بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی دوو تیرۆرست ڕادەگەیەنێت كه دەستیان هەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستیدا لە سنووری کەرکوک و چیای حەمرین. بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر له ڕاگهیهندراوێكدا دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی ڕاگهیاندووه و دهڵێت “ئهمشهو كاتژمێر 7:00 دانپێدانیان بڵاودهكهنهوه، بەپێی دانپێدانانیان ئەو تیرۆرستانە دەستیان هەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستیدا لە سنووری کەرکوک و چیای حەمرین”. ڕوونیشیكردووهتهوه: پاش کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی ورد لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون.
The post دژەتيرۆر دەستگيرکردنی دوو تيرۆرست رادەگەيەنێت appeared first on SNN.