جەبار ياوەر: ئەگەر عێراق ڕەزامەند بێت دەتوانین کێوماڵی ئەو ناوچانە بکەین کە داعشی لێیە

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمينداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “ئەگەر حکومەتی عێراق ڕەزامەند بێت دەتوانین کێوماڵی ئەو ناوچانە بکەین کە داعشی لێیە، لەبەرئەوەی ئەو ناوچانە ناوچەی جێناکۆکن، پێشتر هێزی کوردستانی لێبووە”. فەریق ڕوکن جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “لە سەردەمی بەڕێز (عەبادی) پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان کشانەوە تا شەڕێکی خوێناوی گەورە دروست نەبێت، بێگومان ئێستا ئەو ناوچانە بۆشایین ناتوانین هیچ چالاکیەکی سەربازی لەو ناوچانە ئەنجام بدەین”. دەشڵێت “ئێستا ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی بەهاوبەشی لەگەڵ عێراق بچین کۆتایی بە بونی داعش بهێنین لەو ناوچانە، بۆیە لە دوای کشانەوەی پێشمەرگە لە ناوچەکانی کەرکوک، دیالە، هەولێر، موسڵ، سەڵاحەدین، بۆشایی دروست […]

The post جەبار ياوەر: ئەگەر عێراق ڕەزامەند بێت دەتوانین کێوماڵی ئەو ناوچانە بکەین کە داعشی لێیە appeared first on SNN.