قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری نەقیب محەمەد دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكوە‌زیران، لە‌پە‌یامێكدا، سە‌رە‌خۆشی لە‌ كە‌سوكاری نە‌قیب محە‌مە‌د دە‌كات و ستایشی ئە‌ركی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان دە‌كات لە‌پاراستنی ئارامی و گیان و سە‌روماڵی ھاوڵاتیان. دە‌قی پە‌یامە‌كە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران: بەداخێکی زۆرەوە شەوی 4ی کانوونی یەکەم، لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکى یاسایی خۆیاندا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان تووشى رووداوێکی تەقەکردن بوون و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەى نەقیب گیانی سپارد و سێ کارمەندی تریش برینداربوون. لەکاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە‌ی خانەوادە و هاوڕێ و ئازیزانی نەقیبی کۆچکردوو (محەممە‌د لەتیف عەبدولکەریم) دەکەم و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارانی تری ئەو رووداوە دەخوازم، داواکارم لەدەزگا ئەمنییەکان بکەرى […]

The post قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری نەقیب محەمەد دەکات appeared first on SNN.