ژمارەيەک سەرۆکی زانکۆ دەگۆڕدرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (٤) سەرۆک زانکۆ و (سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) ڕادەگەیەنێت، کە پۆستەکان بریتین لە: -1 سەرۆکى زانکۆی سلێمانى 2- سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 3- سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین 4- سەرۆکی زانکۆی چەرمو 5-سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێـت: هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت. مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ: – هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت . – نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى […]

The post ژمارەيەک سەرۆکی زانکۆ دەگۆڕدرێت appeared first on SNN.