بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە “ناهێڵین گوندە كوردییەكان چۆڵبكرێن و بەرگرییان لێدەكەین”

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-06 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق دەستمان بەهەماهەنگی تەواوكردووە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی كە لە سنووری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق درستبووە، لەو چوارچێوەیەشدا بەهەموو توانامانەوە بەرگری لە گوندنشینە كوردییەكان دەكەین و ناهێڵین گوندە كوردییەكان بۆ عەرەب و تیرۆریستانی داعش چۆڵبكرێن. عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە كە ماوەی هەفتەیەكە چەکدارانی تیرۆریستی داعش جموجوڵ و هێرش و پەلاماردانەكانیان بۆسەر گوندنشیان و هاووڵاتیان لە سنووری سەرگەڕان و ناوچەكانی نزیک لە سوپای عێراق و پێشمەرگە زیاتر كردووە و چەندین پێشمەرگەو هاووڵاتی گوندنشین شەهید بوون، […]

The post بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە “ناهێڵین گوندە كوردییەكان چۆڵبكرێن و بەرگرییان لێدەكەین” appeared first on SNN.