ئه‌م شه‌و لە سلێمانی شەڕەتەقە روویدا

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی لە نێوان دوو گرووپدا روویداوە و بۆ ماوەی 10 خولەک بەردەوام بووە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ سلێمانی به‌ په‌یامنێری سپێده‌ی راگه‌یاند: ئەمشەو هێزەکانی پۆلیس چوون بۆ دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لەگەڕەکی خەبات، تاوانبارەکە ڕووبەڕوویان بۆتەوەو شەرەتەقە دروست بووە و شه‌ره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به‌رده‌وام بووه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد: كه‌ له‌ ئێستادا تاوانبارەکە دەستگیر کراوە.