SNN محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە: “پێویستە چیتر چاوەڕێی عێراق نەکەین و ناوچە دابڕاوەکان بخەینەوە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگە”. محەمەد حاجی مەحمود وێڕای سەرخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی چەند رۆژی رابردوو وتی: ” جێگای خۆیەتی کە پێویستە هەرچی زووترە وەزارەتی پێشمەرگە بە بەرنامەی کاری خۆیدا بچێتەوەو تەواوی هێزەکان پڕ چەک بکات و ئەوانەشی کەمتەرخەمی دەکەن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات و چی تر چاوەڕێی عێراق نەکات و ناوچە دابڕاوەکان بخاتەوە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگە”. قسەکانی ناوبراو لەکاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رێککەوتوون لەسەر هەماهەنگی زیاتر لە ناوچە جێناکۆکان دژ بە چەکدارانی داعش. چەکدارانی داعش هێرشەکانیان […]
The post محەمەد حاجی مەحمود: دەبێت ناوچە دابڕێندراوەکان بخەینەوە ژێر دەستی پێشمەرگە appeared first on SNN.