“بە ناوی هاوکاری بۆ کەمئەندامان پارە لە خەڵک وەرگيراوە”

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رايگەياند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگادارکراونەتەوە لەوەی بەناوی مامەڵە و دابینکردنی مووچە و هاوکاری بۆ کەمئەندامان چەند کەسێک پارە لە خەڵک وەردەگرن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە: له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی زانیار‌یيان پێداوين، كه‌ كه‌سێك یان زیاتر له‌ شاری‌ سلێمانی‌، به‌ناوی‌ مامه‌ڵه‌ و ته‌رخانكردنی‌ مووچه‌ و هاوكاری‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان ‌و چاودێریی‌ خێزان، سودیان له‌ دۆخی‌ خراپی‌ دارایی‌ خه‌ڵك‌ و ساده‌یی هەندێك له‌ هاووڵاتییان وه‌گرتووه ‌و به‌ به‌ڵێنی‌ درۆ و چه‌واشه‌كاری پارەیان‌ له‌ خه‌ڵكی‌ وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ زانیاریی‌ یان راییكردنی‌ هه‌رجۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك، به‌ هیچ جۆرێك فریوی‌ كه‌س نه‌خۆن‌ […]

The post “بە ناوی هاوکاری بۆ کەمئەندامان پارە لە خەڵک وەرگيراوە” appeared first on SNN.