پوتین و بایدن بە ئۆنڵاین گفتوگۆ دەکەن

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لە سەروبەندی هەرەشەکانی روسیا دژ بە ئۆکرانیا، ئەمڕۆ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا قسە دەکەن. جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: بایدن نیگەرانییەکانی ئەمریکا دەخاتەڕوو سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا لەسەر سنووری ئۆپرانیا و جەخت لە هەڵوێستی ئەمریکا دەکاتەوە سەبارەت بە سەروەری خاکی ئۆکرانیا”. ئاماژەی بەوەشکرد: “تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە سەقامگیری ناوچەکە و کێشەی هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێت”. گفتوگۆکانی بایدن و پوتین دوای ئەوەدێت کە شەش مانگ لەمەوبەر بایدن بۆ یەکەم جار وەک سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە پوتین کەوت. پێشتر پوتین هۆشداریدابوو کە تا مانگی داهاتوو ئۆکرانیا لەلایەن هێزی روسییەوە داگیردەکرێت.

The post پوتین و بایدن بە ئۆنڵاین گفتوگۆ دەکەن appeared first on SNN.