نوێترين زانياری لەسەر تەقينەوەکەی بەسرە

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN شانەی راگەياندنی ئەمنی بڵاويکردەوە: لە تەقينەوەکەی بەسرەدا چوار کەس کوژراون و چواری ديکەش برينداربوون. شانەی راگەياندنی ئەمنی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ”  به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ له‌ یه‌كتربڕی (الصمود) له‌ پارێزگای به‌سره‌، (4) كه‌س كوژران و (4)ی تر برینداربوون، دوو ئۆتۆمبیل كه‌ له‌نزیك ته‌قینه‌وه‌كه‌ بوون، سوتاون”. راشيگەياند: “تيمەکانمان دەستيان بە لێکۆڵينەوە کردووە لە شوێنی تەقينەوەکە و پاش تەواوبوونی لێکۆڵينەوەکان ئەنجامەکەی رادەگەيەندرێت”.

The post نوێترين زانياری لەسەر تەقينەوەکەی بەسرە appeared first on SNN.