SNN وەزیری پێشمەرگە روماڵی میدیایی بەرەكانی جەنگ و هێزەكانی پێشمەرگە قەدەغە دەكات، هيچ فەرماندەيەک بۆی نييە بەبێ گەڕانەوە بۆ راگەياندنی وەزارەتەکە لێدوان بدات. بەڕێوەبەری نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە رايگەياند:بەبڕیاری شۆڕش ئیسماعیل٫ وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی سەربازی و نەهێشتنی ئەو پەرتەوازییە میدیاییەی کە زیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەینێت، رووماڵی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه، راستەوخۆ و ناراستەوخۆ، بەتەواوی قەدەغەکرا. راشيگەياند: “هیچ فەرماندەو پلەدار و پێشمەرگەیەک، رێگەی پێنادرێت، روونکردنەوەو چاوپێکەوتن، بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامبدات”.
The post وەزيری پێشمەرگە روماڵی ميديايی بەرەکانی جەنگ قەدەغە دەکات appeared first on SNN.