SNN ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆ و لیژنەی ناوخۆ تاوتوێی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵگرتنی چەکیان کرد لە هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان و وەزیری ناوخۆ ھەڵسەنگاندنیان بۆ سەرنج و تێبینییەکان لە بارەی یاسای چەک لە ھەرێم کرد. ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، مەبەست لە کۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییەکی یاسایی بوو لەسەر پڕۆژەکە و ئامادەکردنی ڕاپۆرت بوو لەبارەیەوە، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی لیژنەی کاروباری یاسایی بکرێت بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان تا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
The post پەرلەمان و وەزیری ناوخۆ یاسای چەکیان تاوتوێ کرد appeared first on SNN.