SNN شەوی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئۆپراسیۆنێكی ئاسایش بەڕێوەچوەو تیایدا چەند كەسێك دەستگیركراوە كەباس لەوەدەكرێت سەر بەڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای هەڵەبجەوە تایبەت بە SNNی ڕاگەیاندین: شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە ئۆپراسیۆنێك لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراوەو بەپێی زانیارییەكان چەند كەسێك دەستگیركراون. ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بەئێمە گەیشتووە، باس لەوە دەكرێت دەستگیركراوەكان شانەیەكی داعش بوون و چالاک بوون، واتا شانەی نوستوو نەبوون، و لەنێوان ئەو دەستگیركرانەوە و ئاسایشدا شەڕەتەقە ڕویداوەو یەكێك لەو چەكدارانە برینداركراوەو دواتر دەستگیركراوە، واتا گروپەکە چەکداربوون و پێش دەستگیرکردنیان بەرگریان کردووە، بەپێی زانیارییەکان ژمارەیان نزیکەی 20 چەکدار بووە.
The post ژمارەیەک چەکداری داعش شەوی رابردوو لە هەڵەبجە دەستگیرکران appeared first on SNN.