SNN-عەلی حەمەسەعید دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی و داواكاری خوێندكاران و گەنجانی سنوورەكە بۆ دروستكردنی كۆلێژێك لە قەزای سەیدسادق، دواجار بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریداوە بە دروستكردنی بینای كۆلێژێكی سێ نهۆمی بۆ قەزای سەیدسادق كە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆلار تێچووەكەیەتی، نوێنەرێكی خوێندكارانی سەیدسادق دەڵێت دروستكردنی ئەو كۆلێژە یەكێك بوو لە داخوازییەكانی (شەهید بڕیار) و سەرۆكی شارەوانی سەیدسادقیش دەڵێت”ڕووبەری 12 دۆنم زەویمان بۆ ئەو بینایە ئامادەكردووە”. ئەیوب سلێمان، یەكێك لە خوێندكارانی زانكۆ و نوێنەری خوێندكارانی سنووری قەزای سەیدسادق لە كۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی هەر خوێندكارێك وەك نوێنەری شارو قەزاكەی […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆلێژێك بۆ سەیدسادق دروست دەكات و خەونی شەهید بڕیار دەکاتە راستی appeared first on SNN.