مەکتەبی سیاسی یەکێتی: خۆمان بە پارێزەرى بەند و خاڵەکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەزانین

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە یادی 73 ساڵەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتاى دامەزراندنییەوە و لە سەردەمی خەباتی پێشمەرگایەتییەوە پابەندى بەشێکی زۆری ئەو خاڵانە بووە و لە بەرنامە و پەیڕەویدا ئاماژەی پێکردووە و لە نەبەردی پێشمەرگانەی خەباتی رەوای چەکداریشدا شەڕێکی پاك و بە مۆرالی شۆڕشگێرانەی کردووە و مامەڵەی مرۆڤدۆستی لەگەڵ چەکدارە دیلەکانی رژێم و خەڵکی سیڤیلی بێگانە کردووە. راشیگەیاندوە: لە پاش راپەڕینی ساڵی 1991 و لە یەکەمین کۆنگرەی گشتیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکەمین رێکخراوی رەوتی چەپ لە پێش مافی چارەى خۆنووسینەوە چەمکی مافەکانی مرۆڤی کردە یەکێک لە دروشمەکانی خۆی […]

The post مەکتەبی سیاسی یەکێتی: خۆمان بە پارێزەرى بەند و خاڵەکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەزانین appeared first on SNN.