SNN لە مەکسیک بارهەڵگرێک کە کۆچبەرانی تێدا بوو وەرگەڕا و خۆی بە پردێکی پەڕینەوەی پیادەدا کێشا، لە ئەنجامدا لانیکەم 53 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون. ئاژانسە هەواڵييەکان بڵاويانکردەوە: بارهەڵگرێک لە ویلایەتی چیاپاسی باشووری وڵاتەکە وەرگەڕاوە کە خاڵێکی سەرەکیی ئەو کۆچبەرانەیە کە دەیانەوێت بۆ نێو سنووری ئەمریکا بپەڕنەوە. لویس مانوێل، بەڕێوەبەری پاراستنی مادەنی لە چیاپاس رایگەیاند: بارهەڵگرەکە پڕ کراوە لە کۆچبەران و زۆربەی کۆچبەران هاووڵاتیی گواتیمالان، دەشڵێت برینی 21 کەس لە بریندارەکان سەختە.
The post لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مەکسيک 53 کەس گيانيانلەدەستدا appeared first on SNN.