SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشچوونی كاروبارە حزبیەكان و دانانی كەسی شیاو لە شوێنی شیاو لە چەند رۆژی داهاتوودا بە بڕیاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) چەندین گۆڕانكاری ناوخۆیی ئەنجام دەدرێت و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش جەخت لەوەدەكاتەوە گۆڕانكارییەكان بە چەند قۆناغێك ئەنجام دەدرێن و بەرپرسی مەكتەبكان و لێپرپراوی مەڵبەندەكان دەگرێتەوە بڕیار لەسەر گۆڕانكارییەكانیش دراوە تەنها جێبەجێكردنیان ماوە. غازی كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە ئەنجومەنی سەركردایەتی دەستەڵاتی تەواومان بە (بافڵ جەلال تاڵەبانی) داوە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری پێویست لە ئۆرگان و مەكتەب و مەڵبەند و ڕێكخستنە ناوخۆییەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەنجام بدات، لەو چوارچێوەیەشدا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا چەندین […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند گۆڕانکارییەکی نوێ لە نێو یەکێتیدا دەکات appeared first on SNN.