ژمارەيەک مۆڵگەی داعش لە سەڵاحەدين کرايە ئامانج

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لە ڕێی فڕۆکەی ئێف 16ەوە، ژمارەیەک مۆڵگەی تیرۆرستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین کرانە ئامانج. شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق بە فڕۆکەی ئێف 16 حەوت ھێرشی ئاسمانیان لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە کە لە رێیەوە پێنج مۆڵگەی داعش کراونەتە ئامانج، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بۆ ئەنجامی ئەو بۆردومانانە نەکراوە. پێشتریش ھێزەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری عێراق، لە ناوچەی متەیبیجە لە خۆرھەڵاتی سەڵاحەدین، ئۆپراسیۆنێکیان دژی شانە نوستوەکانی داعش ئەنجامدا.

The post ژمارەيەک مۆڵگەی داعش لە سەڵاحەدين کرايە ئامانج appeared first on SNN.