خەڵك دوو خوێندنگە لە سنووری ناحیەی جاجیئاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایانەوە خزمەتی سەوزایی خوێندنگەكان دەكرێت و یەكێك لە خوێندنگەكان هیچ باخەوانێكی نییە. لەو بارەیەوە، مەعروف مەجید، سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەر و مامۆستایانی هەردوو خوێندنگەی (كفرەدۆڵ) و (هیران) ، لە سنوری ناحیەی حاجیئاوا لە ئیدارەی ڕاپەڕین، سەرەڕای كاری مامۆستاییان، بەخۆبەخشانە هەستاون بە جوانكردن و سەوزكردنی بینای قوتابخانەكانیان، لە كاتێكدا یەكێك لە خوێندنگەكان زیاتر لە (1200) قوتابی هەیە. وتیشی، كەمن ئەو مرۆڤانەی لەگەڵ ئەنجامدانی ئەرك و كارەكانی ڕۆژانەدا، بیر لە پاراستن و خزمەتكردنی ژینگەی شوێنی كارەكەیان بكەنەوە. ئاماژەی بە ئەوەشكرد، خوێندنگەی كفرە […]
The post ڕاپەڕین..خوێندنگەیەك باخەوانی نییە و بەڕێوەبەر و مامۆستاكان خزمەتی سەوزاییەكان دەكەن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.