SNN محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا چەند پرسێک تاوتوێ کران. هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا محەمەد بن سەلمان، پیرۆزبایی یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی لە مستەفا کازمی کرد لەسەر دەستی وڵاتی بەریتانیا لە ساڵی 1921، هەروەها جەختی لە پەوەیدنییە برایەتی و دۆستانەکەی نێوان وڵاتی عێراق و سعودییە کرایەوە، هەردوڵا بەڵێنیاندا کە هاوکار و پشتیوانی یەکتربن لە بوارە جیاوازەکانی بەرێوەبردنی وڵات.
The post محەمەد بن سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا appeared first on SNN.