SNN-عەلی حەمە سەعید وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی عێراق ڕێكارەكانی تایبەت بە گواستنەوەی 200 ملیار دینار بۆسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم تەواو بكات و بە فەرمی پارەكە بگاتە هەرێم، بەر پرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات سبەی دوو شەممە مووچەی چوار وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكارەكانی تایبەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە بەغداوە و خستنەسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم تەواو دەبێت و وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ئەو پارەیە دەخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بەوەش وەزارەتی دارایی دەتوانێت مووچەی سەرجەم […]
The post سبەی دووشەممە مووچەی چوار وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت appeared first on SNN.