ئیسرائیل هێزەکانی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران خستە حاڵەتی ئامادەباشی

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بێنی گێنتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، ئەمەریکای ئاگادار کردووەتەوە، هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دوای سەردانەکەی بۆ واشنتن، بە میدیاکانی ئیسرائیلی راگەیاندووە: “بەرپرسانی ئەمەریکای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ‌هێزەکانی ئیسرائیل خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ لێدانی ئێران، هەروەها وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتیشی، ئیسرائیل خۆی ئامادەکردووە، بۆ هەر ئەگەرێکی سەربازیی. ئاشکراشی کرد، پلانی سەربازی ئیسرائیلی پێشکەش بە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا کردووە و داواشی لە کۆشکی سپی کردووە، فشارەکانیان بۆ سەر ئێران زیاتر بکەن.

The post ئیسرائیل هێزەکانی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران خستە حاڵەتی ئامادەباشی appeared first on SNN.