SNN وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند ئەو نوسراوەی کە دەوترێت وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوەوە سەبارەت بە پرسی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ راست نییە. ئالان حەمەسەعید ئەمڕۆ لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “من لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبوونەوەم ئەنجامداوە، نە قسەی وام لە وەزیری دارایی بیستووە، نە لێدوانی لەو شێوەیەی داوە”. وەزیری پەروەردە وتی: “دەتوانم بەناوی وەزارەتی داراییەوە بڵێم کە وەزیری دارایی لێدوانی وای نەداوە”. پێشتر نوسراوێک بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەکردووە، لە نوسراوەکەدا هاتبوو: ” پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنوسی کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە […]
The post “نوسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ دوورە لە راستییەوە” appeared first on SNN.