سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ڕەخنە لە وەزارەتی تەندروستی دەگرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید دوای چاوەڕوانییەكی زۆر و پاش دووساڵ لە ڕاگرتنی ناردنە دەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەرو بینینەوەی پزیشكەكانیان، 53 بەركەوتووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ڕەوانەی ئێران دەكرێن، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانیش ڕەخنە لەوەزارەتی تەندروستی دەگرێت كە نەیتوانیوە بودجەیەكی كراوە بۆ چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی تەرخان بكات و لەناردنیشیان بۆ دەرەوە گرفت دروست دەكات. عیماد فەیروز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چەند گرفتێكی دیكەوە ناردنی بەركەوتووانی چەكیی كیمیایی بۆ دەرەوە بە تایبەت بۆ نەخۆشخانەكانی ئیران ڕاگیرابوو، بۆ ئەومەبەستەش لیژنەیەك بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ بەركەوتووانی چەكی كیمیمایی پێكهێنراوە، […]

The post سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ڕەخنە لە وەزارەتی تەندروستی دەگرێت appeared first on SNN.