“ئەمەریكییەكان بە گرنگییەوە دەیانەوێت لە هەڵوێستی یەكێتی تێبگەن”

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی ئەمڕۆ برێت مەكگۆرك ڕێكخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نشتیمانی ئەمەریكا سەردانی ( بافل جەلال تاڵەبانی)كرد، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو سەردانەی  مەکگۆرك سەلمێنەری ئەوەیە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی بافل جەلال تاڵەبانی خاوەن پێگەیەكی بەهێزن لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەمەریكییەكان بە گرنگییەوە دەیانەوێت لە هەڵوێستی یەكێتی تێبگەن لەبارەی پێشهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان. ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وەك لای هەمووان ئاشكرایە كە لەڕابردوودا بەتایبەت لەسەردەمی مام جەلالەوە ئەمەریكی و ئەوروپییەكان بە گرنگییەوە چاویان لە پێگەو سەنگی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەبوو لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی […]

The post “ئەمەریكییەكان بە گرنگییەوە دەیانەوێت لە هەڵوێستی یەكێتی تێبگەن” appeared first on SNN.