بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی، رێگەنادرێت هیچ ژنێک بێ ناو بەخاک بسپێردرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەرپرسی بەشی جێندەر لەنووسینگەی قوباد تاڵەبانی رايگەياند: “قوباد تاڵەبانی لايەنەپەيوەنديدارەکانی راسپاردووە بەدواداچوون بۆ بکرێت بۆ دۆزينەوەی تەرمی ئەو ژنەی دوێنێ لە سلێمانی کوژرا”. ئاشتی عەبدوڵڵا بەرپرسی بەشی جێندەر لەنووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە:قوباد تاڵەبانی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کەتەرمی ئەو ژنەی دوێنێ دووشەمە، لەسلێمانی دۆزراوەتەوە، بەبێ ناونیشان نەنێژرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی و لەهەمان کاتدا بکوژانی بدۆزرێنەوە. دوێنێ، تەرمی ژنێک لە گەڕەکی زانکۆ لە شاری سلێمانی دۆزرايەوە و ئاسەواری فيشەک بە جەستەيەوە بو، بۆ پزيشکی دادی سلێمانی گواسترايەوە، تا ئێستا ناسنامەی بکوژەکە و هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرانەکراوە.

The post بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی، رێگەنادرێت هیچ ژنێک بێ ناو بەخاک بسپێردرێت appeared first on SNN.