SNN رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، ساڵی رابردوو لە شارێکی ناوچەی سیبریا لە روسیا 38 پلەی سیلیزی تۆمار کراوە، ئەوەش تۆمارکردنی پلەیەکی گەرمای پێوانەیی بووە لە جەمسەری باکور. پشتڕاستکردنەوەی ئەو بابەتە بووەتە هۆی لێدانی زەنگی مەترسی لە بارەی دۆخی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە جیهان. رێکخراوی کەشناسی جیهانیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ تۆمارکردنی پلەی پێوانەیی گەرمای لە شاری ڤورخویانسکی سیبریای پشتڕاست کردەوە، کە لە 20ی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا تۆمار کرابوون. لەو رۆژەدا پلەی گەرما 18 پلە زیاتر بوو لە مامناوەندی پلەکانی گەرمای مانگی حوزەیران لەو ناوچەیە. رێکخراوەکە راشیگەیاندووە: پلەیەکی بەو ئاستە زیاتر بۆ ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست گونجاوە نەک جەمسەری باکور. بەرزبوونەوەی پلەکانی […]
The post تۆمارکردنی بەرزترین پلەی گەرما لە جەمسەری باکور پشتڕاست کرایەوە appeared first on SNN.