له‌ ڕێوڕەسمێكی تایبه‌تدا ونبووێكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ كه‌سوكاری شاد ده‌كرێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبه‌ی 17/12/2019 له‌ ڕێوڕەسمێكدا له‌ هۆڵی مۆنه‌مێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌، پاش 31 ساڵ منداڵێكی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ كه‌سوكاری شاد بكرێته‌وه‌، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێ، ته‌واوی پشكنیینه‌كانی (دی ئێن ئەی) له‌ وڵاتی ئێران بۆی كراوه،‌ سبه‌ی به‌فه‌رمی به‌ خێزانه‌كه‌ی شاد ده‌كرێته‌وه‌.

وقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه،‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی ده‌ره‌نجامی ئەو پشكنینەی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ كراوە، کە خۆی به‌ منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی ناساند و گه‌ڕاوه‌ته‌وه،‌ 100% منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌رچوو، له‌ خێزانێكی هه‌ورامیی ناحیه‌ی بیاره‌یە."

عه‌بدولقادر زیاتر ده‌ڵێ: "به‌یانی له‌ ڕێوڕەسمێكی تایبه‌دا به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری له‌ باشووری كوردستان و ئه‌و خانه‌واده‌ی له‌ ئێران به‌خێویان كردووه‌، له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی ئێران له‌ كوردستان شاد ده‌كرێته‌وه‌ به‌ خێزانه‌كه‌ی."

ناوبراو زیاتر زانیاری ده‌دات و گوتی: "ئه‌و منداڵه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌، ناوی خه‌لیل محه‌مەد ساڵحە و ماوه‌ی 31 ساڵه‌ خێزانێكی ئێرانی له‌كاتی ونبوونی له‌ خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وە به‌خێویان كردووه‌ و خێزانداره‌ و خاوه‌نی یه‌ك منداڵه‌".

ۆربەی ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، کە ده‌دۆزرێنه‌وه‌، به‌رخوێندن دراون و بڕوانامه‌ی به‌رزیان هه‌یه‌، خه‌لیل محه‌مه‌د ساڵح، بڕوانامه‌ی دكتۆرای پزیشكیی دادوه‌ریی هەیە. حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ پاش دۆزینه‌وه‌ و هاتنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ ونبووانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌ پسپۆڕی خۆیاندا دایانده‌مه‌زرێنێت.


عه‌زیز ڕه‌سووڵ