SNN-عەلی حەمە سەعید ماوەی چەند ڕۆژێكە بابەتی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بووەتە بابەتی گەرمی دەزگا ڕاگەیاندنەكان و سۆشیال میدیا، گوایە لەدوای دەستبەكار بوونی كابینەی نوێی حكومەت نرخی 100 دۆلار بۆ نزیكەی 120 هەزار دادەبەزێت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش جەخت لەوەدەكات زۆر ئەستەمە جارێكی دیكە دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزێت و هۆكارەكەشی دەخاتەڕوو. شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا نیەتێك نییە لەلای حكومەتی عێراقی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار، هاوكات بانكی ناوەندی عێراقیش وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە كە باس لە دابەزاندنی نرخی 100 دۆلار دەكەن […]
The post نوێترین زانیاری لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار appeared first on SNN.