SNN لیژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پاراستنی جۆرە کشتوکاڵییەکانی عێراق دوو جۆری گەنمی بە ناوی شارێکی هەرێمی کوردستانەوە ناوناوە. لەوبارەوە یادگار مەحمود جێگری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لیژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پاراستنی جۆرە کشتوکاڵییەکانی عێراق بە فەرمیی دوو جۆری نوێی گەنمی بەناوەکانی “کەلار 1- کەلار 2” پەسەندکردووە. باسی لەوەشکردووە، “گەشەپێدانی جۆری نوێی کشتوکاڵی بەتایبەت گەنم و تایبەت تر لە گەرمیان پێویستییەکی حەتمی و هەنگاوێکە بۆ زیادکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران و پاراستنی ئاسایشی خۆراک”. یادگار مەحمود راشیگەیاندوە، پەسەندکردنی ئەو دوو جۆرە گەنمە بەهۆی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی گەرمیان بووە، کە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا […]
The post دوو جۆری گەنم بە ناوی شارێکی هەرێمی کوردستانەوە ناودەنرێن appeared first on SNN.