بەهۆی لافاوەوە وەزیری خوێندنی باڵا بۆماوەی هەفتەیەک پشووی لەزانکۆی هەولێر ڕاگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

عەلی حەمەسەعید-SNN لەئەنجامی دروستبوونی ئەو افاوەی ئەمڕۆ شاری هەولێری گرتەوە، بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا بۆماوەی هەفتەیەک لە سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی سەر بەزانکۆی سەلاحەدینی ڕاگرت. لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کەوێنەیەکیان بۆ SNNناردووە ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ لە بەسەرکرنەوەیەکی مەیدانییدا د. ئارام محمد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەیاوەری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستیانی پرسی کە دوای لافاوەکەی دوێنێ شەو زیانێکی زۆری مادی بە بەشە ناوخۆییەکە کەوتووە. ئاماژەبەوەشکراوە، زەرەرو زیانەکان تەنھا زیانی مادیین و گیانی قوتابیان و خوێندکاران سەلامەتن، […]

The post بەهۆی لافاوەوە وەزیری خوێندنی باڵا بۆماوەی هەفتەیەک پشووی لەزانکۆی هەولێر ڕاگەیاند appeared first on SNN.