SNN کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران پەسەند کرد، کە تیایدا پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە ئیدانەکراوە. لە بڕیارنامەکەدا، کە لە لایەن کەنەداوە ئامادەکرابوو، ئاماژە بە زۆری ژمارەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی چالاکوانان، ترساندن و تۆقاندنی بەرهەڵستکاران و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، ئەشکەنجەدانی گیراوان و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و مردنی گوماناوی بەندکراوان لە ئێران کراوە. هاوکات داوا لە ئێرانیش کراوە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکات. سەبارەت بە مافەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ئێرانیش داواکراوە حکومەتی تاران کۆتایی بە جیاکاری و پێشێلکاری مافەکانی ئەو پێکهاتانە بهێنێت. 78 وڵات دەنگیان بە بڕیارنامەکەداوە و 31 وڵاتی ئەندامی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دژی بوون […]
The post نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ئیدانە دەکات appeared first on SNN.