عەلی حەمەسەعید SNN لەپێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان و بەهۆی ئەو کەشوهەوا ناجێگیرەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، ئیدارەی قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی، سبەی شەممەی کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن. سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە SNNی ڕاگەیاند: لە پێناو پاراستنی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان و وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرحاڵەتێکی نەخوازراو بەهۆی ئەو کەشوهەوا ناجێگیرەی ڕووی لە سنورەکە کردووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە پاش راويژ لەگەڵ بەريوەبەری پەروەردەی دوكان بڕیاماندا، سبەی شەمە، پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن. ئاماژەی بەوەشکرد: پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ناوەندی قەزای دوکان هەر پێنج ناحیەکەی سەربە قەزای دوکان […]
The post لە قەزایەکی سلێمانی دەوامی خوێندن راگیرا appeared first on SNN.