بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی دوو پرۆژەی گرنگ لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێن

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەرداوای ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ بە بڕی زیاد لە 808 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی گرنگی بواری ڕیگاوبان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ جێبەجێدەكرێن و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕی پارەی بۆ خستنەبواری جێبەجێكردنی ئەو دوو پرۆژەی تەرخانكردووە. ڕەمك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: لە درێژەی هەوڵەكانی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی داوكاری هاووڵاتیان و ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ دوای ئەوەی بەنوسراومان ژمارە 4316 لە 31ی ئەیلولی 2021، ئاراستەی نوسینگەی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت كرد بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی بواری رێگاوبان دواتر بە هەوڵی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجومەنی وەزیران […]

The post بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی دوو پرۆژەی گرنگ لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێن appeared first on SNN.