SNN بەرپرسێکی باڵای حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات لە رووی ئابوورییەوە هاوکاری ئەفغانستان بکەن ئەگەرنا ژمارەیەکی زیاتر لە هاووڵاتیانی ئەفغانستان کۆچ بۆ وڵاتانی دەرەوە دەکەن. شێر محەمەد ستانیکزای جێگری وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی تاڵیبان، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رۆژی جیهانی کۆچبەران، داوای لە وڵاتانی نێودەوڵەتی کرد هاوکاری ئەفغانستان بکەن و وتی: “ئەمریکا ملیاران دۆلاری لە بانکی ناوەند بلۆککردووە کە ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی ئاسایی ئەفغانییەکان هەیە نەک بەرپرسانی تاڵیبان”. ئەو بەرپرسەی تاڵیبان داوا دەکات کە چیتر ئەو پارانە لە بانکی ناوەند بلۆک نەکرێت. بە گوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم چوار مانگەدا کە تاڵیبان دەسەڵاتی گرتووەتەوە دەست دۆخی ئابووری لەو […]
The post تاڵیبان بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی: بە هانای وڵاتەکەمانەوە وەرن appeared first on SNN.