SNN سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا رايگەياند: وەک رێکارێک بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن، هەڵدانی ياری ئاگرين و ئەو جۆرە ئاهەنگانەی کە بڕياربوو بکرێت هەڵدەوەشێتەوە. جان کاستیکس سەرۆکوەزيرانی فەرەنسا لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەوانيدا رايگەياند: “نمایشەکانی هەڵدانی یاری ئاگرین و ئەو ئاهەنگانەی کەبڕیاربوو لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە شەقامی شانزلیزێ لە پاریس بەڕێوەبچێت، هەڵدەوەشێندرێتەوە. سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ئەو بڕیارەی گەڕاندووەتەوە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. پێشتر جان کاستیکس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا داوای لەو هاووڵاتییانە کردبوو کە بەشداریی لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵی نوێ دەکەن پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن تەنانەت ئەوانەی کە ڤاکسینیشیان وەرگرتووە.
The post فەرەنسا ئاهەنگەکانی سەری ساڵی هەڵوەشاندەوە appeared first on SNN.