پیرمام-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ئاشكرای كرد، پێش نەورۆز تونێلی پیرمام بە ڕووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە، بەمەش دووریی رێگای نێوان ھەولێر و شەقڵاوە، كەم دەبێتەوە.
بەیار فایەق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، كارەكانی تونێلی پیرمام بەرەو كوتایی دەچن و پێش نەورۆز بە ڕووی ھاتوچۆی ھاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.
فایەق گوتیشی، بڕیار وابوو ئەو تونێلە چەند ساڵێك لەمەوبەر بكرێتەوە، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی و جەنگی دژ بە داعش، كارەكانی دواكەوت.
تونێلی شەقڵاوە- پیرمام (مەسیف) كە درێژییەكەی ٢ كیلۆمەترە و بە رێگاكەوە زیاتر لە ٨ كیلۆ مەترە، پیرمام، شەقڵاوە بە دەڤەری ھەریر دەبەستێتەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر روونی كردەوە: "تونێلەكە ٢٠ بۆ ٣٠ خولەك رێگای ھاتوچۆی ھاووڵاتیان كورت دەكاتەوە و مەترسییەكانی رووداوی ھاتوچۆش كەم دەكاتەوە".
هەكار هەركی