گروپێکی سەر بە شيعە بەرپرسيارێتی خۆی لە هێرشەکەی ناوچەی سەوز راگەياند

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN گروپی فاتح خەیبەر سەر بە باڵی شيعە بەرپرسيارێتی خۆی لە هێرشەکەکەی دوێنێی ناوچەی سەوز راگەياند، هەرەشەی هێرشکردنە سەر باڵيۆزخانەی ئەمريکاش دەکەن. گروپی ليوای فاتح خەیبەر کە خۆيان وەک گروپێکی نوێ ناساندووە، لە راگەيەندراوێکدا بەرپرسيارێتی خۆيان لە هێرشەکەی دوێنێ شەممە لە ناوچەی سەوز راگەياندووە. هاوکات، لە راگەيەندراوەکەدا گروپەکەی سەر بە شيعە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر باڵيۆزخانەی ئەمريکا دەکات. دوێنێ شەممە شانەی راگەياندنی ئەمنی بڵآويکردەوە: ناوچەی سەوز بە دوو موشەک کراوەتە ئامانج، موشەکی یەکەم لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی سی ڕامەوە لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و موشەکی دووەمیش لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتووەتەوە و بەر دوو ئۆتۆمبێل کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

The post گروپێکی سەر بە شيعە بەرپرسيارێتی خۆی لە هێرشەکەی ناوچەی سەوز راگەياند appeared first on SNN.