SNN ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ئەوە دەخاتەڕوو، بەهۆی خراپی رەوشی ئابووری لە تورکیا، بەشێک لەو هاووڵاتیانەی تورکیا کە لە رابردوودا پشتیوانی ئەردۆغانیان دەکرد ئێستا توڕە و نیگەرانن و ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکە کە بڕیارە 2023 بەڕێوەبچێت، بە سەرۆککۆمار هەڵنەبژێردرێتەوە. ئەو میدیا ئەمریکییە باس لەوەدەکات لە سەردانێکی ئەم دواییەی ئەردۆغان بۆ ئیستەنبوڵ ئەوە بە زەقی بینرا کە چۆن بەشێک لە پشتیوانەکانی لەدەستداوە، ناوبراو لەکاتی گەڕانەوەیدا لە ئیستەنبوڵەوە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتیەکەی لە ئەنقەرە، هاووڵاتیان لەسەر رێگاکەی نیگەرانی و توڕەیی خۆیان نیشاندا لەو بارودۆخەکەی کە لە وڵاتەکەدا دروستبووە. پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا ئێستا دەستیان بەسەر شارە گەورەکانی وڵاتەکەدا گرتووە و […]
The post بلومبێرگ: پێناچێت ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڵبژێردرێتەوە appeared first on SNN.